تیمی ئەورووپا بە سەرکردایەتی زیڤرێڤ بوونە پاڵەوانی جامی لەیڤەر

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • جامی لەیڤەر بۆ تێنسی سەرزەوی بەڕێوەچوو
  • ساڵانە ئەم جامە لە نێوان دوو تیم ئەنجامدەدرێت
  • تیمەکان پێکدێن لە تیمی ئەورووپا و تیمی جیهاندا
  • ئەمجارە تیمی ئەورووپا بە سەکردایەتی زیڤرێڤ بوونە پاڵەوان

پێشبڕکێکانی جامی لەیڤەر بۆ ساڵی 2026 لە لە شاری لەندەن گەرموگوڕیی زیاتریان بەخۆیەوە بینی، تاوەکو لە کۆتاییدا تیپی ئەورووپا توانی نازناوەکە بگەڕێنێتەوە بۆ کیشوەرەکەی دوای سەرکەوتنێکی گەورە بە ئەنجامی 13-5 بەسەر تیپی جیهاندا.

لە جامی لەیڤەر، تیمەکان دابەش دەبن بەسەر دوو تیم، کە تەنیا تیمی ئەورووپا و تیمی جیهانن، تیمی ئەورووپا تەنیا یاریزانانی وڵاتانی ئورووپا دەگرێتەوە، تیمی جیهانیش وڵاتانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای لاتین و وڵاتەکانی دەرەوەی ئەورووپا دەگرێتەوە.

ئالێکساندەر زیڤرێڤی ئەڵمانی، کە ئێستا بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان دادەنرێت دوای بەدەستهێنانی نازناوەکانی ڕۆڵاند گارۆس و کراوەی ئەمریکا لە وەرزی 2026دا، توانی سەرکەوتنی کۆتایی بۆ ئەورووپا مسۆگەر بکات. زڤێرێڤ لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر یاریزانی لاوی ئەمریکی لێرنەر تین لە قۆناغی کۆتاییدا توانی بە ئەنجامی 7-6 (7-3) و 6-3 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بڕی 3 خاڵی ئاڵتونی بە تیپەکەی ببەخشێت.

دوای تۆمارکردنی سەرکەوتنەکە، ئالێکساندەر زڤیرێڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: "ماوەی 2 ساڵ بوو هیچ یارییەکم لە شاری لەندەن نەبردبووەوە، لەبەر ئەوە زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ توانیم ئەو کارە بکەم. ڕێزێکی زۆرم بۆ سەرجەم یاریزانانی تیپی جیهان هەیە چونکە تا دواسات خەباتیان کرد."

بەهۆی بڕینەوەی سەرکەوتنەکە لەلایەن زڤێرێڤەوە، پێویستی نەکرد کارلۆس ئالکاراز، ئەستێرەی دیاری ئیسپانی و هەڵگری 7 نازناوی گراند سلام، بچێتە ناو یاریگاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالێکس دێ مینۆر.

ئالکاراز وەک پاڵپشتیکارێکی سەرەکی لەسەر کورسیی یەدەگ تەماشای یارییەکەی دەکرد و ئاهەنگی سەرکەوتنی دەگێڕا.

ئەم خولەی پاڵەوانێتییەکە بە ئامادەبوونی ڕۆجەر فێدەرەر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی جامی لەیڤەر، و ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەڕێوەچوو. بەم سەرکەوتنە نوێیە، تیپی ئەورووپا توانی شەشەمین نازناو لە کۆی 9 خولی پاڵەوانێتییەکەدا (2017، 2018، 2019، 2021، 2024 و 2026) دەستەبەر بکات و کۆتایی بە زنجیرە نازناوەکانی تیپی جیهان بهێنێت.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا