ڕۆدریگۆ گەڕاوەتەوە و دەستیکردووەتەوە بە ڕاهێنان کردن
ڕۆدریگۆی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، دوای دابڕانێکی درێژخایەن بەهۆی پچڕانی بەستەرەی خاچی ئەژنۆی لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، هەنگاوێکی گەورەی ناوە و لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان نزیک بووەتەوە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆدریگۆ بۆ یەکەمجار لە شاری وەرزشیی ڤاڵدێبێباس دەستی بە ڕاهێنان کردن بە تۆپ کردووە، ئەوەش هەنگاوێکی پێشکەوتووە لە قۆناغەکانی چاکبوونەوەیدا.
پێشبینی دەکرێت کاتی گەڕانەوەی هێرشبەرەکەی مێرەنگی لە نێوان مانگەکانی کانوونی یەکەم و کانوونی دووەمی داهاتوودا بێت، بەوەش کۆتایی بەو ماوە زۆرە دەهێنێت، کە ڕێگر بوو لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026.
ڕۆدریگۆ بەباشی درک بەوە دەکات کە پەلەکردن لە گەڕانەوە دوای پێکانێکی گەورەی لەم شێوەیە هەڵەیەکی کوشندەیە، لە هەمان کاتیشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە وریاییەوە کار دەکات بۆ ڕێکخستنی کاتی چاکبوونەوەی و بەدووربوون لە هەر جۆرە پەلەکردنێک.
لەلایەکی دیکەوە، "مارکا" ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ژووری پزیشکیی ڕیاڵ مەدرید خەریکە لە یاریزانانی پێکراو چۆڵ دەبێت؛ ئیدێر میلیتاویش دەستی بە ڕاکردنی سووک کردووە لەگەڵ هاوڕێکانی، هەروەها فێرلاند مێندیش بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە لە مەشقەکانی تایبەت بە توانای جەستەیی.
54 خولەک پێش ئێستا