چیرۆکی سمۆرەکان وانەیەکە بۆ خۆڕاگری لە دۆخە سەختەکاندا
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فیلمی ئانیمەیشنی گەشتیارانی دارستان (ناسراو بە سمۆرەکان)، لە دیارترین بەرهەمەکانی کۆکراوەی زێڕینی یەکێتیی سۆڤیەتە، لەبارەی خۆڕاگری و مانەوەیە لە دۆخە سەختەکاندا.
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئەم ئانیمەیشنە، بەسەر چەند هێڵێکی گێڕانەوەدا دابەش دەبێت، لەوانە:
- گۆڕانی ژینگە و کەمبوونەوەی بەروبومی ساڵ
- دروستبوونی قەیران و کۆچی ناچاری
- دروستبوونی مەترسی و پاراستنی خێزان
- بەرگەگرتن و مانەوە لە ژیان

پوختەی چیرۆکەکە: سمۆرەیەکی دایک، بەهۆی کەبوونەوەی بەروبومی دارستان، بێچووەکانی ناچار بە گواستنەوە دەکات و لە دەرئەنجامی گواستنەوە و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ، لە دژی مەترسییەکان بەرگری لە بێچووەکانی دەکات

ئەم ئانیمەیشنە لە دەرهێنانی ماستیسلاڤ پاشچێنکۆیە و سکرینپلەیەکەی لەلایەن ڤێرا چاپلینا و جۆرجی سکرێبیتسکییەوە نووسراوەتەوە و ساڵی 1951 بەرهەمهێنراوە
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا