گرووپی Slipknot گەشتێکی هونەری ئەنجامدەدات
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- گرووپی Slipknot لە دیارترین دەستە موزیکییەکانی هێڤی مێتاڵە
- گەشتەکە بە هاوبەشی دەبێت لەگەڵ مارلین مانسۆن
- یەکەم گەشتیان لە لەندەن دەبێت
- هەواداران نایانەوێت مانسۆن بەشدار بێت
لەماوەی ڕابردوودا، بە تۆمەتی دەستدرێژی و توندڕەوی، مارلین مانسۆن ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیرا، ئەمە وای کردووە، هەوادارانی گرووپ و دەستە جیاوازەکانی مێتاڵ نەیانەوێت بەشداریی لە هیچ بۆنەیەک بکات.

بەگوێرەی پلانی گەشتە نوێیەکەی سلیپنۆت:
- یەکەم گەشت لە یاریگەی وێمبڵی دەبێت لە لەندەن
- سێی تەمموزی 2027 دەستپێدەکات
- 16ی ئەیلوولی هەمان ساڵ لە کۆڵۆمبیا کۆتایی پێ دەهێنن
- لە 19 یاریگەی جیاوازی جیهان کۆنسێرتەکانیان سازدەکەن
گرووپی سلیپنۆت:
- یەکێکە لە دیارترین دەستەکانی هێڤی مێتاڵ
- ساڵی 1995 لە ئەمریکا دامەزراوە
- بە ماسک و شێوازە توندەکانیان دەناسرێنەوە
- خاوەنی حەوت ئەلبوومن

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا