حکومەتی بەریتانیا: چوونەژوورەوەی بێبەرامبەری مۆزەخانە نیشتمانییەکان بەردەوام دەبێت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- بڕیارەکە فەرمییە و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە ئاماژەیان بە پێدانی پارە دەکرد بۆ سەردانیکردنی مۆزەخانە نیشتمانییەکان
- 15 مۆزەخانەی نیشتمانیی گەورەی بەریتانیا سەردانیکردنیان بەبێ بەرامبەر دەمێنێتەوە
- ماوەی 25 ساڵە ئەم مۆزەخانانە چوونەژوورەوەیان بێبەرامبەرە
چەند مانگێکە، لە ناوەندە کولتوورییەکانی بەریتانیا دەنگۆکان وا بڵاوبوونەتەوە: "مۆزەخانە نیشتمانییەکان چوونەژوورەوەیان دەبێت بە پارە."
لیزا ناندی، وەزیری کولتووری بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە: حکومەت پابەند دەبێت بە بێبەرامبەربوونی مۆزەخانە نیشتمانییەکان بۆ سەرجەم سەردانیکەران.

ماوەی 25 ساڵە 15 مۆزەخانەی نیشتمانی هیچ بڕە پارەیەک لە سەردانیکەر وەرناگرن:
- وەزارەتی کولتوور، میدیا و وەرزشی بەریتانیا پاڵپشتیی داراییان دەکات
- گەشتیارە نێودەوڵەتییەکانیش دەتوانن بێبەرامبەر بچنە ژوورەوە
- ئەم بڕیارە بە ڕێژەی %96 سەردانیکەرانی بەرزکردووەتەوە
بەشێک لە دیارترین ئەو مۆزەخانە نیشتمانییانەی بەریتانیا، کە دەتوانیت بەبێ بەرامبەر سەردانیان بکەیت:
- مۆزەخانەی بەریتانی
- تەیت
- گالەریی نیشتمانیی بۆ پۆرترەیت
- مۆزەخانەی نیشتمانیی لیڤەرپوڵ

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا