یانەکانی پرێمەرلیگ بۆ ڕووخاندنی مان سیتی یەکیان گرتووە
پوختەی هەواڵ
- مان سیتی تۆمەتبارە بە 144 تۆمەتی لادان لە یاساکان
- ماوەی چوار ڕۆژە کەیسەکە بووەتە مانشیتی میدیاکان
- یانەکانی پرێمەرلیگ داوای قەرەبووی خۆیان دەکەنەوە
- ئەگەری هەیە مان سیتی نازناوەکانی لێبسەندرێتەوە
قسەکردن و ناڕەزاییەکان لەسەر کەیسی تۆمەتەکانی مان سیتی بەردەوامە، هیج یانەیەکی پرێمەرلیگ ئامادەنییە لە مافی خۆی خۆشببێت.
مان سیتی چوار رۆژ لەمەو پێش بە 114 تۆمەتی جیاوازی لادان لە یاساکان تاوانبارکرا، کەیسەکە بەردەوامە و هەموو رۆژێک پێشهات و زانیاری نوێ هەیە، تا ئێستاش بەتەواوی یەکلایی نەبووەت کەی مان سیتی سزادەدرێت.
جگە لەوەی ئەگەر سیتی سزاکانی بەسەردا جێبەێ بکرێت، بە دڵنیاییەوە دادەبەزێت بۆ جامپیۆنشیپ، واتە بەلایەنی کەمەوە 60 خاڵی لێ دەشکێندرێت، وە نازناوەکانی کە لە ساڵانی 2009 تا 2023 بەدەستیهێناون لێیان دەسەندرێتەوە، بۆیە ئەمە هۆکاری سەرەکییە کە یانەکانی پرێمەرلیگ داوای قەرەبووی دارایی و نازناوەکان دەکەنەوە.
بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، یانەکانی پرێمەرلیگ بەشێکیان لە ناو خۆیان رێککەوتوون کە یەککبگرن لە دژی سیتی و داوای هەقی خۆیان بکەن.
یانەکانی وەکو ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام، چێڵسی، ئێڤەرتۆن و سەندەلاند و لیڤەرپووڵ دەیانەوێت لە ڕێگەی دارایی و نازناوەکانەوە قەرەبووی خۆیان وەربگرنەوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان، ئەو یانانەی زەرەمندی یەکەمن مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپووڵ و تۆتنهام و ئارسیناڵن، تۆتنها داوای 100 ملیۆن پاوەند قەرەبوو دەکات، چونکە پێیان وایە گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگ بەهۆی مان سیتییەوە لەدەستداوە.
مان یونایتد و ئارسیناڵیش داوای نازناوەکانی خۆیان دەکەنەوە، لیڤەرپووڵیش داوای نازناوی پرێمەرلیگی 2013-2014 دەکات.
بەکۆی گشتی مان سیتی بەلایەنی کەمەوە نزیکەی 600 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 690 ملیۆن یۆرۆ زەرەری دارایی دەکات.
52 خولەک پێش ئێستا