چیرۆکی سکارلێت: ئەو پشیلەیەی بۆ ڕزگارکردنی بێچووەکانی بەرەنگاری ئەستەم بووەوە
ئەم پشیلە سووتاوە، دایکی پێنج بێچوو بوو؛ بۆ ڕزگارکردنی بێچووەکانی بەرەنگاری ئەستەم بووەوە.
چیرۆکی سکارلێت، دایکە پشیلە بەناوبانگەکە، یەکێکە لە دیارترین چیرۆکی سۆز و خۆشەویستیی ئاژەڵەکان بۆ بێچووەکانیان: ساڵی 1996، پاش سووتانی یەکێک لە باڵەخانەکانی نیویۆرک، سکارلێت ناچار بوو بەچکەکانی لە سووتان ڕزگار بکات.

سکارلێت بەبێ گوێدانە سووتانی ڕووخسار و جەستەی، پێنج جاری لەسەر یەک، بەرەنگاری بڵێسەی بەتینی ئاگری باڵەخانەکە بووەوە و تەواوی بەچکەکانی ڕزگار کرد.

زانایانی بواری زیندەوەرناسی، جەخت لەوە دەکەنەوە؛ زۆربەی ئاژەڵە دایکەکان، بەمەبەستی پاراستنی بەچکەکانیان، ئامادەن ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و ویستی هەڵهاتنیان نامێنێت، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو لە پشیلەکاندا هەیە.

سکارلێت لە تەمەنی 13 ساڵیدا و 11ی تشرینی یەکەمی 2008 بە ئارامی و لە سایەی سۆز و خۆشەویستیی بەخێوکارەکانیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد؛ ئێستا بە یەکێک لە گەورەترین سیمبولەکانی سۆز و خۆشەویستی دەناسرێتەوە لە جیهانی ئاژەڵەکاندا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا