پوختەیەک لەبارەی شۆڕش و هونەرە باڵاکەی حەمە جەزا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد جەزا عەلی، ناسراو بە (حەمە جەزا)، یەکێکە لە دیارترین هونەرمەند و شۆڕشگێڕەکانی کورد، کە بە هەڵوێست و بوێرییەکانی لە نێو گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕی و نیشتمانیدا، ڕۆڵی کارای لە نێو موزیکی کوردیدا گێڕاوە.
حەمە جەزا:
- دووی شوباتی 1949 دا لە گەڕەکی بازاڕە بچکۆلەی شاری سلێمانی لەدایکبووە
- ساڵی 1959 بۆ یەکەمجار لەسەر شانۆی پەروەردەی شاری سلێمانی گۆرانی چڕیووە
- ساڵی 1969 پەیوەندیی بە شۆڕشی ڕزگاریخوازیی کوردەوە کردووە و لە هەمان کاتدا بووە ئەندامی (تیپی هونەر و وێژەی کوردی)
- ساڵی 1971 یەکەم بەرهەمی تۆمارکراوی بەناوی (بیبی خانم) لەگەڵ چەند ئەندامێکی (تیپی موزیکی باواجی کۆیە) تۆماری کردووە

بە هۆکاری گۆرانییەکان و هەستی نیشتمانپەروەری، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە فشارێکی زۆری خراوەتە سەر، ساڵی 1981 ڕووی لە شاخەکانی کوردستان کردووە و پەیوەندی بە لە شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایهتیدا لە هونەر دانەبڕاوە:
- بەردەوام لەپاڵ شۆڕشی چەکداریدا بە هونەرەکەی خزمەتی گۆرانی و هونەری موزیکی کردووە
- بەرهەمەکانی هەڵقوڵاو و گوزارشتی ناخی پێشمەرگە و هونەرمەندی گەلێکی ستەمدیدە بووە
- بووە بە ئەندامی سەرەکیی تیپی موزیکی شههید کارزان، بە وتەی ئەندامانی تیپەکە، بە ئەندامبوونی حەمە جەزا لە تیپی مۆسیقای شەهید کارزاندا، گڕ و تینێکی تری به تیپەکه داوه و له زۆرینەی چالاکییەکانیاندا، بە گۆرانی و هۆنراوه و ئاوازدانان بەشدار بووه
له چڕینی مەقامە کوردییەکاندا:
- خاوەنی مۆرکی تایبەتی خۆی بووە
- خزمەتی بە گۆرانیی سیاسی و نیشتمانی کردووە
- کاریگەرییەکی بێوێنەی لە جوڵاندنی هەستی نیشتمانی هەبووە

ساڵانی پاش ڕاپەڕین:
- جۆری گۆرانییەکانی بەرەو شێوازیکی دیکە گۆڕاوە و زیاتر شاد بوون
- هونەرەکەی گوزارشت بووە لە هەستی تایبەتی خۆی
- زۆر جار له سەر گۆڕینی ڕیتم و شێوازی گۆرانییه نوێیەکانی ڕەخنەی لێ گیراوە
بەرهەمەکانی:
- نزیکەی 200 بەرهەمی تۆمارکراوی لە ئەرشیفی گۆرانی کوردیدا هەیە
- بەشێکیان هۆنراوەکان و ئاوازەکانی خۆی دایناون
لە دیارترین گۆرانییەکانی:
- ئەی پەری
- بیبی خانم
- هۆ کاکی پێشمەرگە
- مەڕۆمەڕۆ
- لە کۆڵانی تەنگ
- گەردەمبینی
حەمە جەزا، هونەرمەند و شۆڕشگێڕی گەورەی کورد، ڕێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی 2010، لە تەمەنی 61 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، لەگردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا