پاڵەوانێتى تۆپى پێى جامى فەرماندەى دەڤەرى دوو دەستیپێکرد

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • هەشت تیپ بەشدارن
  • باشترین یاریزانى سەرجەم یارییەکان دەستنیشان دەکرێن

لە شارى سلێمانى بەسەرپەرشتى بەشى مەشقى جەستەیی ، بەڕێوەبەرایەتى مەشقى سەر بە سەرۆکایەتى دەستەى ئەرکانى فەرماندەى دەڤەرى دوو بە بەشدارى هەشت تیپ یارییەکانى پاڵەوانێتى تۆپى پێى جامى فەرماندەى دەڤەرى دوو بۆ یەکە سەربازییەکانى میلاکى فەرماندەى دەڤەرەکە دەستێپێکرد.

ئامانجى خولەکە

ئامانج لە کردنەوەى ئەم خولە کە یەکێکە لە چالاکییەکانى بەشى مەشقى جەستەى و ساڵانە بە پێى خشتەى چالاکییەکانى بەڕێوەبەراییەتیەکە ساڵانە بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەى دەڤەرى دوو دروست دەکرێت

سیستمى پاڵەوانیتییەکە بە شێوازى دوو دۆڕاندنە و بە پێى ئەو پلانەشى داندراوە لە دواى کۆتاییهاتنى هەر یارییەک  خەڵاتى باشترین یاریزانى یارییەکە دابەشدەکرێت و دواتر لە باشترین یاریزانانى تیپەکە تیپى تۆپى پێى فەرماندەى دەڤەرى دوو پێکدەهێنرێت بەمەبەستى بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە سەربازییەکان لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا