بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپى ئازادى – کۆیە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بە درۆنێکى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کەمپى ئازادى – کۆیە
  • هێرشەکە کاتژمێر 08:22 خولەکى ئەمشەو بووە.
  • هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاشکرای دەکات، ئەمشەو 30ـى ئەیلوول، کاتژمێر 08:22 خولەک، بە کاتى هەرێمى کوردستان، هێرشێکى درۆنى کراوەتە سەر کەمپى ئازادى – کۆیە، کە بەشێک لە پێشمەرگەکانى پارتەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لێ نیشتەجێیە.


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی هێرشەکە ڕایگەیاند:

  • دەزگای ئاسایش: کاتژمێر هەشت و 22 خولەکى ئەمشەو بە درۆنێک هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی -کۆیە.
  • پەلامارەکە کەمپی ئازادیی لە کۆیە کردووەتە ئامانج و لە ڕێگەی درۆنێکەوە جێبەجێ کراوە.
  • دەزگای ئاسایش: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

کەمپی ئازادی لە کۆیە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە (PDKI)، کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەى کۆیە لە پارێزگای ھەولێر. ئەم کەمپە بەھۆی بوونی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان تیایدا، چەندین جار ڕووبەڕووی ھێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد لە هەماهەنگیی بەردەوامدان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ناوچەکە و سنووردانان بۆ ئەو هێرشە درۆنی و مووشەکییانەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، بەڵام سەرەڕای گفتوگۆ و هەوڵە ئەمنییە هاوبەشەکان، کەمپ و ناوچە جیاوازەکان بەردەوام ڕووبەڕووی پەلاماری ئاسمانی دەبنەوە.

بە گوێرەی داتاکان، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا لە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، زیاتر لە 1000 هێرش لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان؛ بەردەوامیی ئەم بۆردومانانە پەیوەستە بە لێکەوتەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە کە بەردەوام مەترسی لەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکان و کەمپەکان دروست دەکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کەمپی ئازادی لە کۆیە بە سێ درۆن کرایە ئامانج

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا