مقاوەمەی ئیسلامی: پابەندی هیچ وادەیەک بۆ چەکدانان نابین

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزێکى مقاوەمەى ئیسلامى لەکاتى نمایشى سەربازیدا. فۆتۆ: گوگڵ
هێزێکى مقاوەمەى ئیسلامى لەکاتى نمایشى سەربازیدا. فۆتۆ: گوگڵ

پووختەى هەواڵەکە

  • مقاوەمەی ئیسلامی: پابەندی هیچ وادەیەک بۆ چەکدانان نابین.
  • مقاوەمەی ئیسلامی: یاداشتێکمان لەگەڵ لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆکردووە.
  • مقاوەمەی ئیسلامی: چاوەڕوانی وەڵامی حکومەت عێراق دەکەین.
  • مقاوەمەی ئیسلامی: چەکی گرووپەکان لای خۆیان دەمێنێتەوە.

جەعفەر حسێنی، گوتەبێژی گرووپەکە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، گرووپەکان ماوەی 40 ڕۆژە سەرقاڵی دانوستانن لەگەڵ حکومەتدا لەڕێگەی لیژنەیەکی چوار کەسی لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.


تەواوى وتارەکەى حسێنى

  • حسێنی: ئامانجی گفتوگۆکانیان ڕێکخستنەوەی چەکە، دوای ئەوەی سەروەری عێراق تەواو دەبێت بەسەر خاکەیەکدا.
  • گوتەبێژەکە ڕەتیدەکاتەوە پابەندی هیچ وادەیەک بن، کە لەلایەن حکومەتەوە یان لایەنی سیاسییەوە دابنرێت بۆ چەکدانان.
  • جەعفەر حسێنی: داواکارییەکانی گرووپەکان بریتین لە کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆ و تەواوی هێزە بیانییەکان لە خاک، ئاو و ئاسمانی عێراق و پاراستنی مافی وەڵامدانەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەرەوەری عێراق.
  • لەگەڵ لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی یاداشتێکیان واژۆکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت وەڵامی خۆی لەسەر یاداشتەکە نەداوەتەوە. تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بە واژۆکردنی ئەو یاداشتە و ناوەڕۆکەکەی نەبووە.
  • حسێنی: چەکی گرووپەکان لای خۆیان دەمێنێتەوە، دەرگای گفتوگۆش سەبارەت بە گرەنتیی سەروەری عێراق بە کراوەیی دەهێڵنەوە.

    ئەم قسانەی گوتەبێژی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و جەختکردنەوەی عەلی زەیدی، لەسەر چەککردنی گرووپەکان و نەمانەوەی هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق: وەڵامدانەوەى هێرشەکەى سعودیە و ئەمریکامان دواخست

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا