یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد

کیژان مەحمود 56 خولەک پێش ئێستا
دیمەنێک لە باران بارینى وەرزى ڕابردووى باخى گشتى سلێمانى
فۆتۆ -حەمەسوور کەناڵ8
دیمەنێک لە باران بارینى وەرزى ڕابردووى باخى گشتى سلێمانى فۆتۆ -حەمەسوور کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد.
  • کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ بارانبارین بەشێوەی پچر پچڕ دەستپێدەکات.
  • کەشناسى عێراق: ئەو بارانە لە هەندێک شوێن و هەندێکجار هەورەبروسکەى لەگەڵدایە.
  • یەکەم بارانی ئەمساڵ لە عێراق لە ئەنبار و نەجەف بارى.

شەوی ڕابردوو لە ئەنبار بەتایبەتی لە ناوچە بیابانەکانی روتبە و قائیم ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و بیابانەکانی سەماوە لێزمە باران و لە نەجەف نمە باران بەبایەکی بەهێزەوە باری و بەگوێرەی کەشناسەکان کاریگەری ئەو شەپۆلە دواتر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


کەشناسى هەرێمى کوردستان لە بارەى یەکەم باران چى دەڵێت؟

  • کەشناسی هەرێمی کوردستان: هۆکاری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارانبارین، هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە.
  • کەشناسی: بارانبارین بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ و مام ناوەند دەستپێدەکات.
  •  سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین دەستپێدەکات.
  • پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
  • پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە بە شێوەی نمە باران، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.
  • بە گوێرەی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ نزمترین پلەی گەرمی 18.2 پلەی سیلیزی بووە.
  • بەرزترین پلەی گەرمی 39.4 پلە بووە.
  • تێكڕای پلەی گەرمی 28.9 بوو كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانەی مانگی ئەیلوول ئەمساڵ 0.1 پلە نزمترە.

    کەشناسی عێراق دەشڵێت، لەمەودوا لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا پلەکانی گەرما سارد دەبێت، هەینیش ئەگەری باران بارینەکە بەردەوامی دەبێت بە تایبەتی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما لەسەرانسەری وڵات دادەبەزێت.
کیژان مەحمود

56 خولەک پێش ئێستا