شەکر لە سەرەتای تەمەندا مەترسیدارە
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی بەریتانی کاریگەرییەکانی شەکری لەسەر منداڵان دەرخستووە
- دەرکەوتووە، شەکر لە 1000 ڕۆژی سەرەتای تەمەنی منداڵدا کاریگەریی نەرێنیی هەیە لەسەر دەرووندروستیی منداڵەکە لە داهاتوودا
- توێژینەوەکە لەسەر 46 هەزار کەس کرا کە لە پاش جەنگی جیهانیی دووەمدا لەدایکبوون(لەو کاتەی شەکر زۆر کەم بووە)
- دەرکەوت، ئەو کەسانەی لەو کاتەی لە سکی دایکیاندا بوون و لە سەرەتای تەمەنیاندا گرفتی کەمیی شەکر هەبووە، لە گەورەییدا کەمتر دووچاری دڵەڕاوکێ بوونەتەوە
- بە پێچەوانەشەوە، ئەو کەسانەی دایکیان لەکاتی دووگیانیدا شەکریان زۆر خواردووە، هەروەها لە سەرەتای تەمەنیاندا شەکریان پێدراوە، زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ بوون
- توێژینەوەکە دەریشیخست، جۆری خۆراک لە سەرەتای تەمەندا کاریگەریی لەسەر حەزی منداڵەکە هەیە بۆ تام لە داهاتوویدا
- واتە ئەو منداڵانەی لە سەرەتای تەمەنیاندا شەکر زیاتر دەخۆن، کە گەورەش دەبن زیاتر حەزیان لە شیرینی هەیە
- ئەو منداڵانەشی خۆراکی تەندروستیان پێدراوە، لە داهاتوودا حەزیان لە خۆراکی تەندروستە زیاتر
- واتە خانمان هەر لەکاتی دووگیانییەوە تاوەکو دوو ساڵ پاش منداڵبوونەکەشیان، ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی شێوازی ژیانی منداڵەکانیان
- شێوازی ژیانی تەندروستیش هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوونی منداڵەکانیان بە چەندین نەخۆشیی جیاواز
- توێژینەوەکە لە گۆڤاری ترانزلەیشنەڵ سایکایەتری بڵاوکراوەتەوە
گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا