ئەو خانمانەی سنگیان گەورەترە زیاتر تووشی شەقیقە دەبن

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ستانفۆرددا باس لە زیانەکانی سنگی گەورە کراوە لەسەر تەندروستیی خانمان
  • توێژینەوەکە لەسەر 687 خانم کراوە، نزیکەی نیوەی خانمەکان گرفتی سەرئێشەیان هەبووە و چارەسەری سەرئێشەیان وەرگرتووە
  • دەرکەوت، ئەو خانمانەی سنگیان گەورەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە شەقیقە بە ڕێژەی 40% زیاترە
  • ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری مل دوو هێندە زیاترە
  • ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی پرخە 54% زیاترە
  • هەرچەندە بەڵگەیەکی بەهێز نییە لەسەر سوودەکانی نەشتەرگەریی بچوککردنەوەی سنگ
  • بەڵام لە توێژینەوەیەی بچوکی ساڵی 2025ـدا کە لەسەر 34 خانم کرابوو دەرکەوت، 79%ـی ئەو خانمانە لەپاش نەشتەرگەریی بچوککردنەوەی سنگ سەرئێشەکەیان بۆ نیو هێندە کەمبووەتەوە
گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا