شوێنەوارى سلێمانى: هەوڵى پاراستنى ئەو شوێنەوارانە دەدەین لە کۆڕنیشەکەى قلیاساندا هەن
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- شوێنەوارى سلێمانى: هەوڵى پاراستنى ئەو شوێنەوارانە دەدەین لە کۆڕنیشەکەى قلیاساندا هەن.
- شوێنەوارى سلێمانى: پردەکەى قلیاسان لەسەر شێوازە دێرینەکەى نۆژەندەکرێتەوە.
- شوێنەوارى سلێمانى: پێشبینى دەکەین لە چەند شوێنێکى کۆڕنیشەکە ژمارەیەک شوێنەوار هەبن.
هاشم حەمە عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سلێمانى، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکارى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى پردە کۆنەکەى قلیاسان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى دیزاینێکى جوان بۆ پردەکە دابنێن بەجۆرێک دیزاینە دێرینەکە تێکەڵى دیزاینى نوێ بکەن و دواتر دەست بە نۆژەنکردنەوەى بکەن".
بوونى شوێنەوارى دیکە لە ناوچەکە
- شوێنەوارى سلێمانى: لە چەند شوێنێکى کۆڕنیشەکەى سلێمانى لە قلیاسان پێشبینى دەکەن ژمارەیەک شوێنەوار هەبن.
- شوێنەوارى سلێمانى: تاوەکو ئێستا لەو شوێنانە کاریان دەستپێنەکردووە و بۆیان پشتڕاستنەبووەتەوە شوێنەوارە یاخود نا.
- شوێنەوارى سلێمانى: لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکار لە هەماهەنگى و هاوکاریدا دەبن بۆ ئەوەى شوێنەوارەکان بپارێزن.
پڕۆژەی کۆڕنیشی چەمی قلیاسان یەکێکە لە پڕۆژە ژینگەیی و گەشتیارییە گەورەکانی شاری سلێمانی، کە ئامانج لێی گۆڕینی کەنارەکانی چەمی قلیاسانە بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری و مۆدێرن.
درێژی کۆڕنیشەکە پێنج هەزار و 300 مەترە، لە حوزەیرانى 2023ـەوە کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە و بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنى کارەکانى تەرخانکراوە، لە تەمموزى 2025ـەوە بەشێکى کۆڕنیشەکە بەڕووى هاونیشتمانییان کراوەتەوە.

جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا