شارێکى وەرزشى لە سلێمانى بونیاد دەنرێت

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مۆڵەتى بۆ وەرگیراوە
چەندین یاریگەى جیاوازى مۆدێرن لە خۆ دەگرێت

دکتۆر عەلى تەها، بەرپرسى بۆردى وەرزشیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە میانى بەشدارییکردنى لە بوڵتەنى وەرزشى کەناڵ8، باسى بونیادنانى شارێکى وەرزشی لە شارى سلێمانى دەکات و پرۆژەکەى فیفاش بۆ خانمان ڕوون دەکاتەوە.

شارێکى وەرزشى مۆدێرن
دکتۆر عەلى تەها، دەڵێت لە گەڵ شارەوانى سلێمانى گفتوگۆکراوە بۆ ئامادەسازى یاسایی بۆ کردنەوەى ئەو شارە وەرزشییەو هەنگاوەکانمان دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆى دۆخى ناوچەکە ڕەنگە کاتى پێویست بێت بۆ ئەنجامدانى بەڵام بڕیارە تەواوى شارە وەرزشییەکە مۆدێرن بێت چەندین یاریگەى گەورە و بچووک و ژێرخانى وەرزشى تێدا دەبێت هاوکات لەسەر بڕیارى قوباد تاڵەبانى کارەکانى نۆژەنکردنەوەى چیمەنى یاریگەى سلێمانى بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە مانگى داهاتوو دەبیتە یەکێک لە جوانترین یاریگەکانى کوردستان و عێراق.

یاریگەیەکى تایبەت بە خانمان
دکتۆر عەلى تەها، بەرپرسى بۆردى وەرزشیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا پرۆپۆزەلى یاریگەیەکى تایبەت بە ڕاهێنانى تایبەت بە خانمان کە فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهان دروستى دەکات چونکە پشکى شێرى هەڵبژاردەى خانمانى عێراق لە شارى سلێمانین.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا