ئێران ئامادەکاریی بۆ فراوانکردنی جەنگەکە دەکات ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتەوە سەری
محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- تاران بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان.
- ئێران باوەڕی وایە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستان کەمە.
- ئێران ڕووبەری هێرشەکانی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان دەکات.
بە گوتەی وتەی سێ بەرپرسی باڵای ئێرانی و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستان و گفتوگۆکان کە قسەیان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز کردووە، فەرماندە باڵاکانی ئێران سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە پلانەکانیاندا بۆ فراوانکردنی ئامانجە گریمانەکراوەکان و هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتانەی پشتیوانیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا دەکەن لە جیاتی هێرشکردنە سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکان بەخودی ئەمریکا.
فراوانکردنى ڕووبەرى هێرشەکان
- ڕەنگە ئێران ڕووبەری هێرشەکانی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکات.
- فەرماندەکان و بەرپرسە باڵاکان سەرنجیان خستووەتە سەر مەودا و کاتی وەڵامەکانی تاران ئەگەر بێت و واشنتن جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەریان.
- بەگوێرەى ڕۆیتەرز: بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە.
- سەرەڕای ئەوەی پلاندانان چڕتر بووەتەوە بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە لایەنەکان ئامادەییان بۆ سازش دەرنەبڕیوە.
بە گوتەی شارەزایان، ئێران تاوەکو ئێستاش دڵنیا نییە لەوەی ترەمپ ئۆپراسیۆنی سەربازیی فراوانی دیکە دەستپێدەکات یان شێوازی هێرشی سنووردارتری وەک بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەگرێتەبەر.
محەمەد عەلی
1 کاتژمێر پێش ئێستا