ئەمریکا گرێبەستێکی 24 ملیار دۆلاری بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی مووشەک ڕاگەیاند

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد گرێبەستێکیان بە بڕی 24.4 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای ڕایسیۆن بە مەبەستی خێراکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی SM-6 واژۆکرد.
  • ڕێککەوتنەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکە لانیکەم بۆ ماوەی پێنج ساڵە.

لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت، بەهۆی جەنگی دژی ئێرانەوە، جبەخانەکانی سوپای ئەمریکا لەڕووی بڕی تەقەمەنییەوە ڕوویان لە کەمبوونەوە کردووە، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە ناسراو بە پنتاگۆن کار دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی کە لە کاتی جەنگەکانى ئەم دواییە بەکاریان هێناوە.


پڕکردنەوەى جبەخانەى سوپا

  • پێنتاگۆن: گرێبەستێکیان بە بڕی 24.4 ملیار دۆلار پێشکەشی کۆمپانیای ڕایسیۆن کردووە.
  • ڕایسیۆن کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چەکە، کار بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی SM-6 کە مووشەکێکی بەرپەرچدانەوە و بەرگرییە دەکات.
  • پێنتاگۆن: ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکەش درێژبکرێتەوە.
  • پنتاگۆن: ڕێککەوتنەکە وا دەکات بەرهەمهێنانی مووشەکی SM-6 خێراتر ببێت.
  • پنتاگۆن: مووشەکی SM-6، بۆ ئامانجەکان لە ئاسمان و لەسەر زەویش بەکاردێت و ڕۆڵێکی یەکلاییکەرەوە لە جەنگدا دەگێڕێت.

کۆمپانیای ڕایسیۆن لە ڕاگەیێنراوێکدا پشتڕاستی کردەوە، مووشەکی SM-6، کە ئەوان بەرهەمی دەهێنن، بە سەرکەوتوویی لە سەکۆ جۆراوجۆرەکانی سەر کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا و مووشەکهاوێژەکانی سەر زەوییەوە تەقێنراوە. نەیشاردووەتەوە، هەوڵەکانی بەرهەمهێنانیان زیاکردووە تاوەکو بتوانن داواکارییەکانی پنتاگۆن پڕبکەنەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش بڵاویکردووەتەوە، کە ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی گوتووە پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەست بکاتەوە بە بۆردومانکردنی ئێران، ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ هێرشی زیاتری ئێران و بەکارهێنانی زیاتری تەقەمەنیی ئەمەریکی.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

خەرجییە سەربازییەکانى ئەمریکا لە جەنگى دژى ئێران واشنتنى شپرزە کردووە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا