کەشناسیی هەرێمى کوردستان: ئەمڕۆ نمەباران و بارانى مامناوەند لە زۆربەى ناوچەکان بەردەوام دەبێت
پووختەى هەواڵەکە
- کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ هەینی، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت.
- کەشناسى هەرێم: لە ئێوارەدا کاریگەری بارانبارین لەسەر ناوچەکە لاواز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە، لەبارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ هەینى ئاماژەى بەوەکردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێمى کوردستان کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت، لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بە گوێرەى پێشبینییەکان
- ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، کاریگەریی بارانبارین لەسەر ناوچەکەیان لاواز دەبێت.
- سبەى شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.
- لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.
- لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ڕێژەى بارانبارین بەمجۆرە بووە؛ سلێمانى 0.8 ملم، چەمچەماڵ 0.2، بازیان 0.6، یاخسەمەر 0.4، قەرەداغ 0.8، قڕگە 2.9، سیتەک 1.4.
- لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هەولێر 0.6، پیرمام 1.2، شەمامک 0.6، سۆران 1.2 ملم، خەبات 3.6، شەقڵاوە، بارزان، مێرگەسۆر یەک ملم، حاجى ئۆمەران پێج ملم، سیدەکان 2.5 ملم، خەلیفان 0.9 ملم، چۆمان سێ ملم، نازەنین 1.8 ملم بارانباریوە.
ئامارەکانى کەشناسى دهۆک
لەلایەکى دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی دهۆک ئاماری ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە سنووری پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە، بەجۆرێک؛ لە شارەدێى چەمانکێ بە تۆمارکردنی 16 ملم باران بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی لەسەر ئاستی پارێزگاکە تۆمارکردووە، دواتریش شارۆچکەى ئامێدی بە 14 ملم و شارەدێى شێلادزێ بە13.5 ملم لە ڕیزبەندیی دووەم و سێیەمدان. هەروەها کەمترین ڕێژەى بارانبارین لە ناوچەی گردەسێن تۆمارکراوە کە تەنیا2.1 ملم بووە.
ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە بەم شێوەیە بووە؛ لە سەنتەری شاری دهۆک 6.1 ملم، سێمێل 5.6 ملم مانگێشک 12 ملم، ئەترووش و سەرسەنگ و دێرەلووک و بامەرنێ 11 ملم، زاوێتە 9 ملم، کانی ماسی 8 ملم، شێخان و فایدە 7 ملم، دینارتە و بجیل 6.5 ملم، باعەدرێ و ئالپۆش 5 ملم و لە ئاکرێ و قەسرووک 4 ملم باران باریوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا