کەشناسی ئێران هۆشداری پرتەقاڵی بە 18 پارێزگای وڵاتەکەی دەدات

سامیا حەسەن 60 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کەشناسی ئێران هۆشداری پرتەقاڵی بە 18 پارێزگای وڵاتەکەی دەدات.
  • کەشناسی ئێران: بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە و بای بەهێز پارێزگاکان دەگرێتەوە.
  • کەشناسی ئێران: بەهۆی بارانی بەخوڕ ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی یەکەم کەشناسی ئێران لە راگەیێنراوێکدا، هۆشداری بارانی بەخوڕو هەورە بروسکە و بای بەهێزی بە پاریزگاکانی ورمێ، ئەردەبیل، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، سنە و کرمان و فارس و 12 پارێزگای دیکەی ئێران داوە.


ناجێگیریی کەشوهەوا دوو ڕۆژ دەخایەنێت

  • کەشناسی ئێران: شەپۆلی بارانی بەخوڕ ئەمڕۆ و سبەی شەممەش بەردەوام دەبێت.
  • کەشناسی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەهۆی بارانی بەخوڕ ئەگەری دروستبوونی لافاو و گرتنی ڕیگاکانی هاتووچۆ لە زۆربەی ئەو پارێزگایانە دەکرێت.
  • کەشناسی ئێران داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکات خۆیان لە هاتنە دەرەوەی ناپێویست بە دوور بگرن.

بە گوێرەى داتا و پێشبینییەکانى کەشناسى ئێران، دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ بۆ گرنگترین شارەکان بەم شێوەیەیە: تاران کەشێکی نیمچە هەوری لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە، پلەی گەرمی نزیکەی 28° بۆ 30° سیلیزی، هەروەها لە پارێزگاى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، کەشێکی گونجاو و فێنک، پلەی گەرمی دەوروبەرى 22° سیلیزی، لە ئەهواز کەشێکی زۆر گەرم، پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی 41° سیلیزی، تەبرێز کەشێکی فێنک و خۆش، پلەی گەرمی نزیکەی 20° سیلیزی، هەروەها لە شیراز کەشێکی گەرم و ڕوون، پلەی گەرمی دەگاتە 32° سیلیزی.

سامیا حەسەن

60 خولەک پێش ئێستا