قەیرانی سووتەمەنی ترسی لای وڵاتانی جیهان دروستکردووە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەکێک لە کێڵکەکانی بەرهەمهێنان
تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەکێک لە کێڵکەکانی بەرهەمهێنان

پووختەی هەواڵەکە

  • بۆ کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی وڵاتانی گرووپی حەوت گفتوگۆ دەکەن
  • ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی یەدەگی وزە و کەمکردنەوەی نرخەکان فشار لە ئەورووپا دەکات
  • بێسێنت: پێویستە ئەورووپا بڕی زیاتری سووتەمەنی بەردەست بخات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی قەیرانی سووتەمەنییەوە ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەوبارەیەوە لەگەڵ وڵاتانی گرووپی حەوت کۆدەبێتەوە.


فشارەکانی ترەمپ لەسەر هاوپەیمانەکانی

  • ترەمپ فشاری خستووەتەسەر ئەورووپا بۆ بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی وز
  •  ترەمپ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەناردەی بەرهەمەکانى ئەمریکا دەکات.
  • یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوەکەی ترەمپ بە "بیرۆکەیەکی خراپ" ناو دەبات.
  • ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر سووتەمەنی بۆ سەرکردەکانی گرووپی حەوت کە ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و بەریتانیا لەخۆدەگرێت رێک دەخرێت.
  • سکۆت بێسێنت: پێویستە هاوبەشە ئەورووپییەکانمان پەلە بکەن لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی پێشوویان و دەستبەجێ بڕی زیاتری سووتەمەنی بەردەست بخەن."
  • ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: وڵاتانی ئەورووپا هێشتا بەشێک لەو یەدەگەیان بەکارنەهێناوە کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی نرخەکان لەسەری ڕێککەوتبوون.

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هوورمز، نرخی سووتەمەنی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا بەرزکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە ئاڵنگارییەک لەبەردەم سەرۆکی ئەمریکادا، بەوپێیەی تێچووی بەرزی سووتەمەنی، بووەتە بابەتێکی سەرەکی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایتی لە مانگی داهاتوودا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا