لە سێ ڕۆژدا تەرمى دوو ژن لە زێى گەورە دۆزرانەوە
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دوێنێ هەینى تەرمى ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- دوو ڕۆژ پێشتریش تەرمی ژنێکی دیکە له هەمان شوێن دۆزراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی قەندیل بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، تەرمی هەردوو ژنەکە لە پزیشکى دادى هەولێرن و تاوەکو ئێستا وەرنەگیراونەتەوە.
- زانیاریى کەناڵ8: هەردوو ژنەکە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن.
- زانیاریى کەناڵ8: گومان دەکرێت هەردوو ڕووداوەکە خۆکوژی بن.
بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 حاڵەتى خنکان تۆمارکراون.
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا