لەناو فڕۆکەکەى فلاى دوبەى چى ڕوویدا؟ ئیمارات زانیاریى نوێى ئاشکرا کرد
پووختەى هەواڵەکە:
- ئیمارات: یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە، هەوڵی کردەوەیەکی تیرۆریستی داوە.
- ئاژانسی هەواڵی ئیمارات: لەناو ژووری کۆنتڕۆڵدا بە تەور هێرشیکردووەتەسەر فڕۆکەوانەکە و برینداری کردووە
ئەم لێدوانە لە زارى حەممەد سەیف شامسی، جێگری داواکاریی گشتیی ئیماراتەوە بڵاوکرایەوە و گوتیشى "بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی گەشتیی ئاسمانی ژمارە (FZ-1073) تایبەت بە هێڵی فلای دوبەی، دەرکەوتووە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە هەوڵی کردەیەکی تیرۆریستی داوە. بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر یاریدەدەرەکە و پاڵنەرەکانی پشت کارەکەی ئاشكرا بکات".
زانیاریى دیکە
- ئاژانسی هەواڵی ئیمارات: یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە لە کاتی گەشتەکە، هەوڵیداوە پلانەکەی جێبەجێ بکات
- جێگری داواکاری گشتیی ئیمارات: لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم لایەنەکانی ئەو ڕووداوە و پاڵنەرەکانی بەردەوامن.
- جێگری داواکاری گشتیی ئیمارات: سەرجەم پشکنینە هونەرییەکان تەواو دەکرێن، بەڵگە مادی و دیجیتاڵییەکان کۆدەکرێنەوە دواتر ئەنجام ڕادەگەیێنرێت.
ڕووداوەکە چۆن بوو؟
ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی ڕابردوو، گەشتێکی هێڵی فلای دوبەی لە ئیماراتەوە بۆ ئیسرائیل ئاڕاستەکەی گۆڕی و بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی تەبوک لە سعودیە نیشتەوە.
فڕۆکەکە 172 سەرنشینی تێدا بوو، لە دوبەیەوە بەرەو ئیسرائیل گەشتی کردووە، بەگوێرەى گوتەی شایەتحاڵەکان، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە، فڕۆکەوانەکەی بەسەختی بریندارکردووە و بەشێوەیەکی لەناکاو و بەخێراییەکی زۆرەوە بەرەو زەوی فڕۆکەکەی دابەزاندووە.
دوای ئەوەی فڕۆکەوانەکە بە برینداری دەرگای ژووری کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە، ژمارەیەک سەرنشین یاریدەدەری فڕۆکەوانە دەستگیر دەکەن و کۆنتڕۆڵی فڕۆکەکە کراوەتەوە.
ئەو ڕووداوە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرا و لەسەر ئاستیی باڵا بەرپرسانی ئەو وڵاتە قسەیان لەسەر کردووە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ
بنیامین نەتانیاهوو زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوی فڕۆکەکەی فلای دوبەی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا