پێشمەرگە بۆ پێنجەم بردنەوە ڕووبەڕووى ناسڕیە دەبێتەوە

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خاوەنى چوار بردنەوەن
یەک گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە

تیپى تۆپى پێى یانەی پێشمەرگەى سلێمانى دوای گەیشتنی بۆ پارێزگەی زیقار ،لە یاریگەی مەشقەکانی یانەی ناسڕیە کۆتا یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەنجامدا و ئەمڕۆش تیپەکە دەبێتە میوانى یانەى ناسڕیە.

یەک گۆڵ
پێشمەرگە، بە دەستپێکێکى باش یارییەکانى خولەکەى دەستپێکردووە و لە چوار یاریی ڕابردوو خاوەنى چوار سەرکەوتنە و تەنیا یەک گۆڵ لە تۆڕەکەیان تۆمارکراوە و پێشەنگى خولەکەیان بە 12 خاڵ گرتووە.

سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن
بۆ یارییەکەى ئەمڕۆش پێشمەرگە بە تەواوى ئەستێرەکانیەوە گەشتیان ئەنجامداوە و دەیانەوێت دوور لە یاریگەى خۆیان پێنجەم سەرکەوتن بنووسنەوە.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا