ژیرییەکی دەستکرد بۆ خوێندنەوەی دەقی دێرینی یۆنانی بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ژیریی دەستکردی Apollo نوێترین بەرەوپێشچوونی ژیرییەکەیە لەبواری خوێندنەوەی زمانی دێریندا
  • ئەپۆلۆ توانای خوێندنەوە و وەرگێڕانی دەقە دێرینە یۆنانییەکانی هەیە
  • ئەپۆلۆ دەتوانێت بۆشاییە تەواونەکراوەکانی نێو دەقە دێرینەکان پڕبکاتەوە
  • لەسەر بنەمای بەنزیکەی 600 ملیۆن دەقی دێرینی یۆنانی ڕاهێنانی پێ کراوە

ئەم ژیرییە، کە ڕاستەوخۆ توانای وەرگێڕان و خوێندنەوەی دەقی دێرینی یۆنانی هەیە بەبێ گەڕانەوە بۆ شارەزایانی ئەم زمانە کار دەکات و دەروازەیەکی گەورە دەکاتەوە بەڕووی تێگەیشتن لە جیهانی دێرین.


شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە، کار دەکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ژیریی هاوشێوە، کە توانای خوێندنەوەی دەقە دێرینەکانی دیکەی هەبێت، لەوانە: میسڕیی کۆن، سۆمەری، خوری و هتد.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا