بۆچی Son Doong بە دەگمەنترین ئەشکەوتی جیهان دادەنرێت؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەشکەوتی سەن دۆنگ، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین ئەشکەوتەکانی جیهان و دەکەوێتە وڵاتی ڤێتنام بە یەکێک لە دەگمەنترین ئەشکەوتەکانی جیهان دەستنیشان کراوە:

  • کەشی ئەم ئەشکەوتە هێندە تایبەتە، خاوەنی پلەی گەرمای خۆیەتی و هەندێک جار هەوری تایبەت بە خۆی دروستدەکات و بارانی تیادا دەبارێت
  • گەشتیاران لە وەرزی دەستنیشانکراودا، سەردانی دەکەن و چەند ڕۆژێک دەمێننەوە
  • خاوەنی گۆماوی تایبەتە و مەلەوانیی تیادا دەکەن و لمەکەی وەکو کەنار دەریا وایە
  • گەورەترین ئەشکەوتی جیهانە، نۆ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە
  • ماوەی دوو ڕۆژ، دەبێت بە دارستاندا گەشت بکەیت تاوەکو پێی دەگەیت
  • خودی گەیشتن بە ئەشکەوتەکە بە یەکێک لە گەشتە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا