لە ئێران سزادان بە قامچی دژ بە هونەرمەندان بەردەوام دەبێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- بڕیارەکە ئەو هونەرمەندانە دەگرێتەوە کە پابەند نابن بە سەرپۆش و بنەما ئایینییەکانەوە
- هەر ئاکتێکی بەرەنگاری لە چوارچێوەی هونەر دەگرێتەوە
- پەرستوو ئەحمەدی خانمە گۆرانیبێژی وڵاتەکە سزاکە دەیگرێتەوە

لە پێشهاتێکی نوێدا، خانمە گۆرانیبێژی دیاری فارس، پەرستوو ئەحمەدی سزای 74 قامچی بەسەردا سەپێنرا، بەو هۆکارەی:
- لەگەڵ گرووپەکەیدا "ناوەڕۆکی نادروست و دژ بە ئەخلاقی" بڵاوکردووەتەوە لە کارێکی هونەریی ساڵی 2024
- دوو ساڵ قەدەغەکردنی چالاکیی هونەری و گەشتی دەرەوەی بەسەر سەپێنراوە
- لەماوەی سێ مانگدا تەواوی 74 قامچییەکەی لێ دەدرێت

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا