فیلمێک لەبارەی چیرۆکی بچوکترین ئیمپراتۆری جیهان
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پویی، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی مێژووی سیاسیی جیهان، لە تەمەنی دوو ساڵیدا بووە بە بچوکترین ئیمپراتۆر لە جیهاندا، لە سایەی چیرۆکی ئەم کەسایەتییەدا، فیلمێکی سینەمایی هەیە، کە براوەی نۆ خەڵاتی ئۆسکارە.
پوختەیەک لەبارەی ژیانی پویی:
- ساڵی 1908، وەکو ئیمپراتۆری شانشینی قینگ هەڵبژێردراوە
- پویی بچوکترین و کۆتا ئیمپراتۆرە لە مێژووی حوکمڕانیی وڵاتی چین
- لەگەڵ ئەم ئیمپراتۆرەدا، مێژووی دوو هەزار ساڵەی سیستمی ئیمپریالیی وڵاتەکە لە ساڵی 1912 کۆتایی هاتووە

پویی وەکو ئیمپراتۆرێکی بووکەڵە مامەڵەی لەگەڵ کراوە، پێگەیەکی سیمبولیی هەبووە، پاشان لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا، لەمیانی داگیرکارییەکانی ژاپۆن، وڵاتێکی بۆ تەرخانکراوە و بۆ جارێکی دیکە بووەتەوە بە ئیمپراتۆر و ناوچەیەکی پێدراوە بەناوی مانچوکۆ

پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ بەسەر ژیانی ئیمپراتۆری:
- بووە بە باخەوان و لە یەکێک لە باخچەکانی پەکین خزمەتی بە سەوزایی شارەکە کردووە
- خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین ژیاننامەکانە و تیایدا بە وردەکاریی کۆی ڕووداوەکانی ژیانی نووسیوەتەوە
لە سایەی ژیانی ئەم کەسایەتییەدا، ساڵی 1987، بێرناردۆ بێرتۆلوچی یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای دەرهێنا بە ناونیشانی "The Last Emperor" و توانی ببێت بە براوەی نۆ خەڵاتی ئۆسکار.

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا