لە سلێمانى نرخى بەنزین دابەزى..کەناڵ8 وردەکارییەکەى دەخاتەڕوو

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور
شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە:


  • بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى لە سلێمانى نرخەکەى دابەزى.
  • نرخى بەنزینى موحەسەن و سوپەر وەکو خۆى ماوەتەوە.


بەهمەن شێخ قادر گوتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کاتژمێر 12ـى نیوەرۆى ئەمڕۆ نرخى بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى50  دینار دابەزى و نرخى یەک لیتر لە هەزار و 200 دینارەوە بووەتە هەزار و 150 دینار.


دابەزینەکە موحەسەن و سوپەرى نەگرتووەتەوە:

  • بەنزینى موحەسەن هەزار و 750 دینارە
  • بەنزینى سوپەر هەزار و 900 دینارە

دابەشکردنى بەنزینى پاڵپشتیکراو بەردەوامە:

لە سلێمانى زۆرینەى بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى لە ڕێگەى پاڵاوگەى فۆکس دابین دەکرێت.

ڕۆژانە بەنزینى نۆرماڵى پاڵپشتیکرا و بەنرخى 750دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکرێت.

ڕۆژانە بەسیستمى تاک و جووت بەگوێرەى ژمارەى ئۆتۆمبێل بەنزینى نۆرماڵى پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت.


قەیران لە هاوینەوە بۆ پایز
لە هەرێمى کوردستان لە هاوینى ئەمساڵەوە نرخى بەنزین بۆ نزیکەى دوو هێندە بەرزبووەتەوە، حکومەت زیاتر لە حەوت جار چەند بڕیارێکى جیاوازى بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى بەنزین دەرکرد، بەڵام هیچ کام لەم بڕیارانە نەبوونە هۆى دابەزینى نرخ.

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کار لەسەر دابینکردنى سوتەمەنى پاڵپشتیکرا و بۆ هەرێمى کوردستان دەکات، بە گوتەى کاوە عەبدولقادر ئەندامى لیژنەى نەوت و گاز، ئەم هەفتەیە ڕاسپاردەکانى لیژنەکەیان بۆ چارەسەرى کێشەى سووتەمەنى لە هەرێمى کوردستان دەکرێتە بڕیار و ئاڕاستەى حکومەت دەکرێت بۆ جێبەجێکردن.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا