هەموو ئەوەی پێویستە لەبارەی بوکەری 2026 بیزانیت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- شەش ڕۆمان لە لیستی کورت و کۆتایی بردنەوەی خەڵاتی ئەدەبیی بوکەرن
- ڕێکەوتی نۆی تشرینی دووەم ناوی براوە ئاشکرا دەکرێت
- براوە دەبێت بە خاوەنی 50 هەزار یۆرۆ
- دوو براوەی پێشووتر لە لیستەکەدان
هەریەک لە نووسەران: مارلۆن جەیمس و دوگلاس ستیوارت، براوەکانی بوکەر بۆ ساڵانی 2015 و 2020، لە لیستی کورتی ئەمساڵدان و چاویان لەسەرە.
لیستە کورتەکە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
- ڕۆمانی The End of Everything لە نووسینی M John Harrison
- ڕۆمانیThe Disappearers لە نووسینی Marlon James
- ڕۆمانی Black Bag لە نووسینی Luke Kennard
- ڕۆمانی May We Feed the King لە نووسینی Rebecca Perry
- ڕۆمانیThe Things We Never Say لە نووسینی Elizabeth Strout
- ڕۆمانی John of John لە نووسینی Douglas Stuart
چەند ڕاستییەک:
- لە بنەڕەتی شەش کەسدا تەنیا دوو بەربژێریان خانمن
- سێ ڕۆمانیان لەبارەی سێکشواڵیتیی پیاو و پیاوەتین
- بە سێ کاتژمێر داوەرەکان لیستە کورتەکەیان هەڵبژاردووە
کتێبەکانی ئەمساڵ هەستیارن و نووسەرەکانیان بەتەواوەتی لە هەستە مرۆییەکان نزیکبوونەتەوە
داوەران
خەڵاتی بوکەر:
- لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی بەریتانیا و جیهانە
- تایبەتە بە ئەدەبی خەیاڵی
- ساڵانە دەدرێت بەو ڕۆمانەی بە ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە لە بەریتانیا و ئێرلەندا
- ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار دامەزراوە

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا