نووسەرێک بەهۆی ژیریی دەستکرد لە خەڵاتی گۆنکۆر دوورخرایەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • تێلیسۆن ئۆرێلیەن بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە نووسینی ڕۆمانەکەی، لە خەڵاتی ئەدەبیی گۆنکۆری فەڕەنسی دوورخرایەوە
  • لێکۆڵەران: زۆربەی ڕۆمانەکەی ئۆرێلیەن بە ژیریی دەستکرد نووسراوەتەوە
  • لەبارەی مێژووی هایتی نووسراوەتەوە

ئۆرێلیەن یەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی هایتی، کە لە کەنەدا دەژی و ناوبانگی هەیە.


چاودێران سەریان سوڕماوە بەوەی ئۆرێلیەن ژیریی دەستکردی لە ڕۆمانەکەیدا بەکارهێناوە و پێشکەشی خەڵاتی ئەدەبیی گۆنکۆری کردووە؛ ئەمەش وای کردووە ناوی لە لیستی بەربژێرەکاندا دووربخرێتەوە.


ڕۆمانەکە، لەبارەی مامۆستایەکی بواری جوگرافیایە لە هایتی، بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی، لە وڵاتەکە هەڵدێت و بە 12 وڵاتدا تێدەپەڕێت بەمەبەستی گەیشتن بە کەنەدا.


خەڵاتی ئەدەبیی گۆنکۆر:

  • گەورەترین خەڵاتی ئەدەبییە لە فەڕەنسا
  • ناوبانگێکی گەورەی جیهانیی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی باشترین ڕۆمان
  • ساڵی 1903 دامەزراوە
  • ڕێکەوتی سێی تشرینی دووەم ناوی براوەکەی دەستنیشان دەکرێت
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا