لە دەرکردنی ژنێکی 87 ساڵەوە بۆ ڕاپەڕینی نیشتەجێبوون؛ چی لە ئیسپانیا ڕوودەدات؟

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا لەبارەی قەیرانی خانووبەرە بەردەوامە
  • دەیان هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی مەدرید و شارەکانی دیکەی ئیسپانیا
  • خۆپیشاندەرانی ئیسپانیا داوای کەمکردنەوەی کرێی خانووشبەرە دەکەن
  • پەرلەمانی ئیسپانیا پێشنیازی حکومەتی بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندانەکان ڕەتکردەوە

خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە، دوای ئەوە هات ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسپانیا ئەو ڕێکارانەی ڕەتکردەوە حکومەت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە پێشنیازی کردبوو.
خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا، زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە، دوای ئەوە دەستیپێکرد ژنێکی تەمەن 87 ساڵ، دوای دەیان ساڵ مانەوە لە ماڵەکەیدا دەرکرا کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرەوە، نەیتوانی کرێی ماڵەکەی بدات.


داواکاریی خۆپیشاندەران

  • هەرچەندە دوای کاردانەوەکان، کۆمپانیای خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونەکە، کرێکەی بۆ ئەو ژنە بەتەمەنە کەمکردەوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون.
  • خۆپیشاندەران داوای دابەزاندنی کرێی خانووبەرە، کۆتاییهێنان بە دەرکردن و قەدەغەکردنی کڕینی موڵک دەکەن لەلایەن سندوقەکانی وەبەرهێنانەوە.
  • میدیاکانی ئیسپانیا:  گرژی کەوتووەتە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، چەندین خۆپیشاندەر بەربەستەکانیان لابردووە و شتیان گرتووەتە ئەفسەرەکان، ئەوانیش بە فیشەکی پلاستیکی وەڵامیان داونەتەوە.
  • ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتەکەی پێدرۆ سانچێزی سەرۆکوەزیران، بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، دوو پرۆژەیاسای خستەبەردەم پەرلەمان، کە بە دەنگی زۆرینە ڕەتکرانەوە.
  • بەشێکی پرۆژەیاساکان تایبەت بوون بە ڕاگرتنی دەرکردنی کرێچی تاوەکو ساڵی 2030 و نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکیی گرێبەستی کرێ، کە یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران.

شۆڕشی کڕێچییەکان

شەوی هەینی، یەکێتیی کرێچییەکانی مەدرید ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕێکارە پێشنیازکراوەکانی حکومەت ناتەواون، بەڵام ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاساکە قەیرانی خانووبەرە خراپتر دەکات و داوای مانگرتنی سەرتاسەری کرد.
بەپێی ئامارەکان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، نرخی خانووبەرە بە ڕێژەی 12.2٪ بەرزبووەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئیسپانیا لە هەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی گەشتیارانی وڵاتەکەی

هەزاران هاوڵاتیی ئیسپانی بۆ پاراستنی ژینگە خۆپیشاندانیان کرد

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا