یانیک سینەر لە کراوەی شانگهای کشایەوە
ڕکابەریی گەورە لە جیهانی تێنیسدا زیادیان کردووە دوای ئەوەی یانیک سینەر، بڕیاری کۆتاییدا بە کشانەوەی لە کراوەی ماستەرزی 1000ی شانگهای.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە کە لە دوای پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنەوە بەهۆی کێشە و پێکانی بەردەوامی ئەژنۆی ڕاستییەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، نەیتوانی لە کاتی گونجاودا چاکبێتەوە.
ئەم ڕەوشە وایکردووە کە پێگەی مێژوویی ئەو لە پێشەنگی ڕیزبەندی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهاندا (ئەی تی پی) بخرێتە ژێر پرسیارێکی گەورەوە و چارەنووسی لوتکەکە بکەوێتە دەستی ڕکابەرە سەرەکییەکەی، کە ئەلێکساندەر زیڤرێڤە و بووە خاونەی دوو نازناوی گراند سلام لەمساڵدا.
لە لایەکی ترەوە، ئەلێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی لە باشترین وەرزی کاروانی وەرزشی خۆیدایە و توانیویەتی 2 نازناوی گرنگی گراند سلامی وەکو رۆلاند گارۆس و کراوەی ئەمریکا بباتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی سینەر، تەواوی سەرنجەکان چوونەتە سەر ئەنجامەکانی زڤێرێڤ لە ئاسیا.
ئەگەر زڤێرێڤ بتوانێت ئاستە بەرزەکەی بپارێزێت و نازناوی هەردوو پاڵەوانێتی پەکین و شانگهای لە یەک کاتدا بباتەوە، لە پاش کۆتایی هاتنی جامی شانگهای بە فەرمی دەبێتە ژمارە 1ی نوێی جیهان. ئەمەش دەبێتە یەکەم جار لە کاروانی وەرزشی زڤێرێڤدا کە بگاتە لوتکەی ڕیزبەندی جیهانی.
کراوەی شەنگهای لە 10ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات، کارلۆس ئەلکاراز، ئەلێکساندەر زیڤرێڤ، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، بێن شێڵتن، دانیل مێدڤیدێڤ، تایلەر فریتز بەشداریی دەکەن، کە تۆپ 10ـی ریزبەندییان گرتووە.
40 خولەک پێش ئێستا