پارێزگاری کەرکووک لە یادی مام جەلالدا: ئەو گرەنتیی مافی پێکهاتەکانی دەکرد لەسەر بنەمای دادپەروەری

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پارێزگارى کەرکووک لە یادى کۆچى دوایی مام جەلال سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق، پەیامێک ئاڕاستەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵى مام جەلال دەکات لە پاراستنى مافى پێکهاتەکانى کەرکووک.

محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگارى کەرکووک
پارێزگارى کەرکووک لە یادى کۆچى دوایی مام جەلال سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق، پەیامێک ئاڕاستەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵى مام جەلال دەکات لە پاراستنى مافى پێکهاتەکانى کەرکووک. محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگارى کەرکووک

پووختەی هەواڵەکە

  • پارێزگارى کەرکووک لە یادى کۆچى دوایی مام جەلال پەیامێکى ئاڕاستەى سەرۆکى یەکێتى کرد
  • محەممەد سەمعان ئاغا:  مام جەلال مکوڕ بوو لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی کەرکووک

پارێزگارى کەرکووک لە یادى کۆچى دوایی مام جەلال سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق، پەیامێک ئاڕاستەى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵى مام جەلال دەکات لە پاراستنى مافى پێکهاتەکانى کەرکووک.



محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگارى کەرکووک:

  • پارێزگارى کەرکووک لە پەیامەکەیدا، ئاماژەى بە ڕۆڵى نیشتمانى و تیکۆشەرانەى مام جەلال و کەسایەتییە نیشتمانییەکەى کردووە
  •  لە مکوڕبوونى لەسەر پاراستنی کەرکووک و گرەنتیکردنى مافى پێکهاتەکانى لەسەر بنەماى دادپەروەرى و هاوبەشیی نیشتمانی.
  • ڕۆڵی مام جەلال لە گرنگیی بەهێزکردنى بنەماکانى دیالۆگ و پابەندبوون بە جێگیرییە نیشتمانییەکان دیارە.
  • کاریگەریی هەبووە لە چەسپاندنی پرەنسیپە دەستوورییەکان، پتەوکردنى هاوبەشییەکان لەپێناو بوژاندنەوەى پارێزگاى کەرکووک و بەشداریکردن لە داڕشتنى داهاتووى بەجۆرێک خزمەت بە دانیشتووانە بەشەرەفەکەى بکات و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەهێزبکات.

سەرکردەی نەتەوەیەک

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە "مام جەلال"، یەکێکە لە دیارترین سەرکردە مێژووییەکانی گەلی کورد و عێراق لە سەدەی بیستەم و بیست و یەکەمدا. لە3ی تشرینی یەکەمی 2017، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ کە 9 ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا تێدەپەڕێت، یادکردنەوەی مام جەلال تەنها وەک یادکردنەوەی کەسایەتییەک نییە، بەڵکو خوێندنەوەی قۆناغێکی گرنگی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕییە. بەشداربووان لەم یادەدا جەخت لەسەر ئەو پرەنسیپ و میراتە دەکەنەوە.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا