تەندروستیی جیهانی: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجە هەوکردنە

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی
لۆگۆی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی
  • بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2024ـدا لە جیهان 2.3 ملیۆن کەس بەهۆی هەوکردنەوە تووشی شێرپەنجە بوون
  • واتە %12ـی تووشبووانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەهۆی هەوکردنەوە تووشبوون
  • سەرەکیترین و باوترین هەوکردنیش بریتیبووە لە بەکتریای گەدە (H. pylori)
  • لە 2024ـدا 760 هەزار کەس بەهۆی بەکتریای گەدەوە تووشی شێرپەنجەی گەدە بوون
  • دووەم سەرەکیترین هەوکردینیش بریتیبووە لە هەوکردن بە ڤایرۆسی HPV کە هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی ملی منداڵدانە
  • هەوکردنەکانی دیکەش وەکو هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری بی و سی کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر
  • ڤایرۆسی ئێپستین باڕیش هۆکار بووە بۆ تووشىوونی 260 هەزار کەس بە شێرپەنجە
  • لەگەڵ ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتەکاندا هەوکردن هۆکاری %12ـی شێرپەنجەکان بووە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە کەنەدا زۆر کەمتربووە و تەنیا %4 بووە
  • پسپۆڕان دەڵێن لە ڕێگەی ڤاکسین و چارەسەرەکانەوە دەتوانرێت ڕێگری لەم هەوکردنانە بکرێت، یان ڕێگری لە تووشبوون بە ئەم شێرپەنجانە بکرێت
ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا