لەبەر ئەم هۆکارانەیە شێرپەنجە لە پیاواندا زیاترە
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە هۆکاری جیاوازیی پیاوان و خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەدا زیاتر شێوازی ژیانە
- توێژینەوەکە لە گۆڤاری جاما ئۆنکۆلۆجیدا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر 600 هەزار پیاو کراوە
- ئەم بەشداربووانە خەڵکی دوو وڵاتی جیاواز بوون: چین و بەریتانیا
- هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەو دوو وڵاتە لە کولتوور و شێوازی ژیاندا جیاوازن
- توێژەران لەسەر 34 شێرپەنجەی جیاواز لێکۆڵینەوەیان کرد کە هەردوو ڕەگەز تووشی دەبن
- بەشداربووان بۆ ماوەی 10 ساڵ چاودێری کران
- دەرکەوت، لە وڵاتی بەریتانیا قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە هۆکارێکن بۆ زۆریی شێرپەنجە لە پیاواندا بەراورد بە خانمان
- لە وڵاتی چینیش بەوپێیەی پیاوەکانیان زیاتر خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە و جگەرە دەکێشن، زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن
- پسپۆڕان دەڵێن هێشتا هۆکاری دیکەی نەزانراویش هەن کە وایان کردووە پیاوان زیاتر لە خانمان تووشی شێرپەنجە ببن، بەڵام ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە هۆکارێکی سەرەکیی ئەم جیاوازییە شێوازی ژیانی ناتەندروستە و قەڵەوی، نەخۆشییە زیندەچالاییەکان، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولیش لە سەرەکیترینیاندان
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا