ئەم دەرمانانە لەگەڵ قاوە مەخۆ
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- دەرمانی پەتا: سیودۆفێدرین یەکێکە لەو دەرمانانەی بۆ لووتگیران بەکاردێت، کاتێک لە نزیک کاتی خواردنەوەی قاوەوە وەردەگیرێت، دەبێتەهۆی زۆربوونی کاریگەرییەکانی قاوە، وەکو خێرالێدانی دڵ، سەرئێشە و خەولێنەکەوتن. لە هەندێک توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە سیودۆئێفیدرین و کافاین وادەکەن شەکری خوێن و پلەی گەرمیی جەستە بەرزببنەوە، ئەمەش بۆ تووشبووانی شەکرە مەترسیدارە
- دەرمانی غوددە: حەبی لیڤۆسایرۆکسین بۆ کەمچالاکیی غوددە بەکاردێت، وەرگرتنی لەگەڵ قاوە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی هەڵمژینی دەرمانەکە، بە جۆرێک لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە بە ڕێژەی %50 هەڵمژینی دەرمانەکە کەمدەکاتەوە
- ئاسن: ئەو کەسانەی تەواوکەری خۆراکیی ئاسن بەکاردەهێنن، ئەگەر لە نزیک کاتی قاوەخواردنەوەوە بیخۆن، هەڵمژینی ئاسنەکە کەمدەبێتەوە
- دەرمانی دڵ: ئەو کەسانەی دەرمانی بەرزەفشاری خوێن و ناڕێکیی لێدانی دڵ بەکاردێنن، پێویستە زیاتر ئاگاداری کاریگەرییەکانی قاوە بن، چونکە قاوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێدانی دڵ زیاددەکات و فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەمەش بە پێچەوانەوەی دەرمانەکانیان کاردەکات
- بۆ کەمکردنەوەی ئەم کارلێکانە، باشتر وایە خواردنەوەی قاوە و دەرمانەکان لانیکەم کاتژمێرێکیان لە نێوان بێت
گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا