هەنگاو بەرەو بانکێکی نیشتمانی؛ بانکە حکومییەکانی سلێمانی یەکدەخرێن

ئارام قەرەداغی 48 خولەک پێش ئێستا
باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی
باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە

  • لە سلێمانى سەرجەم بانکەکان یەکدەگرن و دەکرێنە چوار بانکى سەرەکى
  • ئاشتى کەریم: هیچ کەس و کۆمپانیایەک لە یەکگرتنى بانکەکان زیان ناکات
  • ئاشتى کەریم: لیژنەیەکى وەزارەتى دارایی سەرقاڵى پێداچوونەوەیە بە میلاکاتى بانکەکان

ئاشتى کەریم سەرۆکى دەستەی پشکنینى حکومى و تایبەتەکان لە بانکى ناوەندیی هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە پرۆسەى یەکگرتنەوە و تێکەڵکردنەوەى بانکەکان هیچ کەس و لایەن و کۆمپانیایەک زیان ناکات، ئەو بانکانەى نامێنن، دەفتەر چەک لە خاوەنى هەژمارەکان وەردەگیرێتەوە، دەفتەر چەکى دیکەیان پێدەدرێت بە ناوى بانکە نوێیەکە و هەژمارەکانیان دەگوازرێتەوە.


چاکسازییەکانی کەرتی بانکی و دارایی

  • ئاشتى کەریم: جگە لە بانکە پسپۆڕییەکان، سێ بانکى حکومى وەک بانکى دایک دەمێننەوە.
  •  ئامانج لەمکارەش دروستکردنى بانکى نیشتمانە و بانک کارى پەیداکردنى پارەیە نەک خەرجکردنى مووچە.
  •  پێشتر ئەو ژمارە زۆرەى بانک بۆ دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان بووە، لەمانگى 11ى ساڵى ڕابردوو دەست بە یەکگرتنەوەى بانکە حکومیی و پسپۆڕییەکان کراوە.
  • لەکاتى یەکگرتنەوەى بانکەکان ژمارەیەک فەرمانبەر زیاتر لە پێویستى بانکەکان دەبێت وەزارەتى دارایی لیژنەیەکى پێکهێناوە و چارەسەرى زیادەى ژمارەى فەرمانبەرانى بانکەکان دەکات.

    ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان زۆرینەى بانکە حکومییەکان کاریان دابەشکردنى مووچە بوو، لە پاش گواستنەوەى مووچەى فەرمانبەران بۆ بانکە تایبەتەکان لە چوارچێوەى پرۆژەى هەژمارى من، وەزارەتى دارایی ژمارەى بانکە حکومییەکان کەمدەکاتەوە و بەشێک لە فەرمانبەرەکانیان دەگوازێتەوە سەر دامودەزگا حکومییەکانى دیکە

زانیاری بۆ تۆ

پێشینەکانی بانکە حکومییەکانی عێراق مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

ئارام قەرەداغی

48 خولەک پێش ئێستا