گۆران کامیل لە موزسیانە ناسراوەکانی کوردە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لەدایکبووی شاری سلێمانییە و ژەنیاری ئامێرەکانی: چەلۆ، عود و ڤیۆلینە، هاوتای ژەنین، شارەزایی لە دانانی ئاواز، دابەشکردنی موزیک هەیە و مامۆستای بوارەکەیەتی.
لە سەرەتای کارە هونەرییەکانیدا:
- ئارەزووی کێشانی وێنەی کردووە، پاشان لە خوێندنگە، هاوتای ئارەزووی وێنەکێشان، فێری موزیک بووە
- ساڵی 1983 لە چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی، لەلایەن مامۆستا ویلیەم یوحەنناوە، وانەی موزیکی وەرگرتووە
- یەکەم ئامێر کە دەستی پێکردووە مێلۆدیکا بووە
- یەکەم ئاوازیش کە ژەنیویەتی، گۆرانیی هەی بێنەی حەسەن زیرەک بووە
لەگەڵ بەشداربوونی لە چالاکییە هونەرییەکانی قوتابخانەدا، ئارەزووی بۆ ڤیۆلین پەیدابووە و ئازاد مەعرووف وەکو مامۆستا، هاوکاری بووە لە بەرەوپێشبردنی تواناکانیدا.
گۆران کامیل:
- ساڵی 1987 لە بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی وەرگیراوە
- بەهۆی کەمیی ژەنیاری چەلۆ، لە پەیمانگە داوایان لێ کردووە بەم ئامێرە بخوێنێت
- ساڵی 1992 دیپلۆمی بەدەستهێناوە
- ساڵی 1993 لە ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغداد وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی سیاسی، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان
- بەنزیکەی پێنج ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی
- لە زانکۆی سلێمانی بەکالۆریۆسی لە بەشی موزیک بەدەستهێناوە
- ساڵی 1997 ڕووی لە هۆڵەندا کردووە
- ئاشنای هونەرمەندانی باکووری کوردستان بووە
- لە ئاستی جیهانییدا چەندین چالاکیی هونەریی ئەنجامداوە
- ماستەرنامەی لە زانکۆی کۆد ئارتسی ڕۆتەردام بەدەستهێناوە
- لە ساڵی 2014ـەوە مامۆستای بەشی موزیکە لە زانکۆی سلێمانی
- لە ئاستی دانانی ئاوازدا، کاری بۆ چەندین هونەرمەند کردووە: ناسڕ ڕەزازی، نەجمەدینی غوڵامی، مەرزیە فەریقی، عەدنان کەریمی و هتد
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا