باڵندە کۆچەرییەکان چۆن ڕێگەکانیان دەدۆزنەوە؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆچی باڵندەکان، یەکێکە لە دیارترین دیمەنە سروشتییەکان لە قۆناغی گۆڕانی وەرزەکاندا.


ئامانجی سەرەکیی لە کۆچی باڵندەکان:

  • مانەوەیە لە ژیان
  • گەیشتنە بەو کەش و هەلومەرجانەی گونجاون بۆ بەخێوکردنی بەچکەکانیان
  • ناوچە جوگرافییەکان دیاریدەکەن و کۆچی بۆ دەکەن

ئەم باڵندانە، لەڕێگەی:

  • بەکارهێنانی گۆشەی تیشکی خۆر
  • ئاڕاستەی سووڕانەوەی ئەستێرەکان
  • بواری موگناتیسیی زەوی

دەتوانن ڕێگەکانیان بدۆزنەوە و بگەن بەو پێگەیەی دەیانەوێت، هاوکات چەند جۆرێکیان توانایەکی بەرزیان هەیە لە ناسینەوەی پێگە سروشتییەکان و لەڕێگەی بینین و بۆنکردنەوە دەزانن گەیشتوون بە کوێ

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا