کۆمپانیای Universal یەکەمی سینەمای جیهانە بۆ ساڵی 2026
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە ئاستی کۆکردنەوەی داهاتدا پلەی یەکەمی گرتووە
- بە تێکڕای فیلمەکانی ئەمساڵی یونیڤێرساڵ زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاریان کۆکردووەتەوە
- داهاتەکە کۆی بۆکس ئۆفیسی جیهان لەخۆدەگرێت
- یەکەم کۆمپانیایە لە جیهاندا بتوانێت بگات بەم ئاستە لە کۆکردنەوەی داهاتی سینەماییدا
داهاتەکەی یونیڤێرساڵ، بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەبێت:
داهاتی ناوخۆی ئەمریکا: 1.788 ملیار دۆلار
داهاتی جیهانی: 3.218 ملیار دۆلار

ئەمە بۆ جاری سێیەمە ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار کۆدەکاتەوە: ساڵانی 2015 و 2017 هەمان ژمارەی تۆمارکرد.
ئەو فیلمانەی پاڵنەر بوون بۆ ئەم داهاتە:
- فیلمی The Odyssey
- فیلمی The Super Mario Galaxy Movie
- فیلمی Michael
- فیلمی Minions & Monsters
- فیلمی Obsession

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا