کریستیانۆ ئایکۆنی پۆرتوگالە و شایەنی ڕێزە
ئەمشەو هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە نەیشنزلیگ، کاتژمێر 21:45 بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی نەرویج دەبێتەوە.
بابەتی ماڵئاوایی کریستیانۆ لە کەمپی مەشق ق ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکە هەرای نایەوە و تاوەکو ئێستاش باسدەکرێت.
بابەتەکە ڕۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزی تێکەوت، خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەر لە هەموو کۆنفڕانسێک ناچارە ڕوونکردنەوە بدات.
پێش یاریی پۆرتوگال بەرامبەر نەروەیج، ڕاهێنەر خیسۆس و بڕونۆ فێرناندێش قسەیان بۆ ڕۆژانامەوانان کرد..
کریستیانۆ سیمبولی پۆرتوگالە
من ڕاهێنەرم و بە یاریزانەکەم گوت کە بەشدار نابێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا [بەتایبەت بەرامبەر دانیمارک و نەرویج]. پێم گوت کە دەیخەمە سەر کورسیی یەدەگ و ئەگەر پێویست بکات بۆ 30 خولەکێک یاریی پێ دەکەم، بەڵام بڕیارەکانم بەپێی بەڕێوەچوونی یارییەکە گۆڕا..
هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە کریستیانۆ سیمبول و سیمایەکی گەورەی تۆپی پێیە و ئایکۆنێکی جیهانییە، ئەوە بابەتێکە و قابیلی گفتوگۆ نییە، منیش هەمیشە رێزم لێگرتووە، دوای ئەم یارییانە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەین.
هەوڵمدا لەگەڵ کریستیانۆ قسە بکەم لەسەر بابەتێک کە ئەسڵەن کێشەیەکی وەها گەورە نەبوو، بەڵام ئاوا گەورە بوو، من پێم گوت، کریس، ئەوەندە قسە لە پورتوگال دەکرێت کە دەبێت ئێمەش قسە بکەین.
ویژدانم بە تەواوی ئاسوودەیە. لە تۆپی پێدا خاوەن ئەزموونێکی زۆرم و دەزانم هیچ کارێکم نەکردووە کە بەپێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی یانەکان و هەڵبژاردەکە بێت. من ئەملا و لا ناکەم و هیچیچم نییە بۆ شاردنەوە.
خۆرخێ خیسۆس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
کریستیانۆ ئایکۆنە و هەمیشە ڕێزی هەیە
ئەوەی من داوای دەکەم ئەوەیە کە وڵاتەکەمان نەبێتە دوو بەرە، هەڵبژاردەی نیشتمانی یەکگرتووە و پێویستە هەموو لایەنەکان کێشەکانیان لە پشت دەرگا داخراوەکاندا چارەسەر بکەن. داوا دەکەم ڕێز لە هەموو لایەنەکان بگیرێت.
کریستیانۆ گەورەترین ئایکۆنی هەڵبژاردەکەمانە و هەمیشەش وەک ئایکۆنی ناو هەڵبژاردەی پورتوگال دەمێنێتەوە. ئارەزووی هەر کەسێک چی بێت و کێی خۆش بێت یان نا، ئەو شایەنی ڕێزی تەواوی هەموانە.، بەڵام تەرکیزی سەرەکیی ئێمە دەبێت لەسەر هەڵبژاردەی نیشتمانی بێت، سەرکەوتنمان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. لە ئێستادا پێویستە جەماوەرەکەمان لەگەڵ ئاڵاکەمان و ئامانجەکانمان لە یەک تۆندا بن، دوای یارییەکە کاتی تەواو دەبێت بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە.
بڕونۆ فێرناندێش، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
50 خولەک پێش ئێستا