هونەرمەندانی تایوان: هونەر لە سیاسەت جیاناکرێتەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بێنالیی هونەریی گوانگجو لە کۆریای باشوور دەستیپێکردووە
  • هونەرمەندانی تایوان لە بێنالییەکە بەشدارن
  • لە سەرەتای پێشانگەکەدا هونەرمەندان لەبارەی هونەر و سیاسەت قسەیان کرد
  • قەیرانە سیاسییەکانی نێوان تایوان و چین مژاری سەرەکی بووە

هونەرمەندانی تایوان لە بێنالییەکە بەشدارن، بەڵام ڕەخنەی توندیان هەیە:

  • هونەرەکانمان سانسۆر کراون
  • ناسنامەی ڕەسەنی پارچەکان سڕدراونەتەوە
  • ناونیشانەکانیان گۆڕیوە

هونەر لە سیاسەت جیاناکرێتەوە و پاڵنەرە بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت

هونەرمەندە تایوانییەکان

هەر زوو وەزیری دەرەوەی تایوان دەستوەردانی لە پرسەکەدا کردووە: لایەنە کۆرییەکان ناچار کراون ناونیشانی تایوان بۆ پارچە هونەرییەکان بگەڕێننەوە.


گۆڕانکارییەکان لە بەرامبەردا چینیان توڕە کردووە: چین تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت نەک وڵاتێکی سەربەخۆ تاوەکو ناویان لەسەر پارچە هونەرییەکان هەبێت.


چین ئینستەڵەیشنەکانی لە پێشانگەکە کشاندووەتەوە و پابەند بووە بە سیاسەتی تایبەتی خۆی.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا