بەشە نوێیەکەی گرێملینس دواخرا

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ماوەی یەک ساڵ نمایشکردنەکەی دواخراوە
  • هۆکاری دواخرانەکەی ئاشکرا نەکراوە
  • هەواداران نیگەرانی ئەم پێشهاتەن
  • زنجیرە فیلمی گرێملینس لە دیارترین فیلمە خەیاڵییەکانە

پێشووتر بڕیار وابوو ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووەمی 2027 بەشی سێیەمی Gremlins بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئێستا: شەشی تشرینی یەکەمی 2028 وادەی نوێی نمایشکردنیەتی.


کۆمپانیای وارنەر برۆس ئامادە نییە هیچ لێدوانێک بدات لەبارەی هۆکاری دواخرانەکە.


کریس کۆڵۆمبس دەرهێنانی بۆ دەکات و بەرهەمهێنەرە جێبەجێکارەکەی ستیڤن سپیڵبێرگە، بەیەکەوە پێڕێکی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ درێژەدان بە چیرۆکە دێوە بچکۆلانەکان.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا