شۆرتى کارەبا 75 ملیۆن دینار زیانى بە کاسبکارانى ڕانیە گەیاند
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئاگرەکە شەوى ڕابردوو لە بازاڕى لەنگەى ڕانیە کەوتەوە.
- ئەمڕۆ زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرا کران.
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرین لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەى بوو، گوتى "75 ملیۆن دینار زیان بەر دوکانەکانى بازاڕى لەنگە کەوتووە و هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەشی شۆرتی کارەبا بووە".
ئاماژەى بەوەشکرد، حەوت دووکان بەهۆى ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە کە سیانیان بەتەواوى سووتاون.

عەلى قادر لە بارەى زیانە گیانییەکانەوە:
- 15 کەس بەهۆى تەنگەنەفەسى و سووتانەوە ڕەوانەى نەخۆشخانەکراون.
- برینەکەیان سووکە و چارەسەرى پێویستیان وەرگرتووە.
پێشتر هۆشدارى درا بوو:
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین جەختىکردەوە، چەند جارێک خاوەنى دوکانەکان لە نەبوونى مەرجەکانى سەلامەتى ئاگادارکردووەتەوە.
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا