هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کەمیکرد
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ڕێژەی هاوردەکردن لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کەمیردووە.
- 2025 بەراورد بە ساڵی پێشووی 4.8% و ئەمساڵیش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 4% هاوردەکردن کەمیکردووە.
- ئەمساڵ لە تورکیاوە بە بەهای هەشت ملیار و 831 ملیۆن دۆلار شمەک هاوردە کراوە.
- لە سێ ساڵ و نۆ مانگدا بە بەهای 33 ملیار و 716 ملیۆن دۆلار شمەک لە تورکیاوە هاوردەکراوە.
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8، ڕێژەی هاوردەکردن لەو وڵاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساڵی 2024ـدا، 13 ملیار و یەک ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2025 ئەو ڕێژەیە بۆ 12 ملیار و 374 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
ڕێژەی هاوردەکردن لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق:
- لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی پێشووی 4.8% کەمیکردووە.
- لە نۆ مانگی ئەمساڵدا لە تورکیاوە، بە بەهای هەشت ملیار و 341 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
- لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە بەهای هەشت ملیار و 672 ملیۆن دۆلار بووە، واتا ڕێژەی هاوردەکردن لە تورکیاوە 3.8% کەمیکردووە.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا دەردەکەوێت لە ساڵانی 2024،2025 و لە نۆ مانگی ئەمساڵ بە بەهای 33 ملیار و 716 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە سێ ساڵی ڕابردوو و زۆربەی ساڵەکان، هەرێمی کوردستان و تورکیا چوارەمین وڵاتن کە تورکیا کاڵا و شمەکیان بۆ هەناردە دەکات، پێش عێراقیش ئەڵمانیا، ئەمریکا و بەریتانیا هەن.
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا