ئیسرائیل: بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی تورکیمان کوشت
محەمەد عەلی 59 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئیسرائیل: بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی تورکیمان کوشت.
- ئیسرائیل: کوژراوەکە بەرپرسی حەماس بووە و پەیوەندیی بە تورکیاوە هەبووە.
- ئیسرائیل: لە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەردا کردووە.
لە ڕاگەیێنراوێکدا کە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، سەقەر نەبیل موسا قەیسی، بەرپرسی حەماس بووە و بەشداریی لە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەردا کردووە.
کوژراوەکە بەڕێوەبەرى ڕێکخراوێکى تورکى بووە
- سەقر نەبیل موسا قەیسی وەک بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دەنیز فەنەریی تورکی کاری کردووە کە ڕێکخراوێکی فریاگوزاریی مرۆییە.
- سەقر نەبیل لە کرداردا پەیوەندیی لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی سەرکردایەتیی حەماس و لایەنەکانی ناو دەسەڵاتی تورکیادا هەیە.
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، قەیسی بە بەردەوامی کاری بۆ دابینکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ حەماس و پەیداکردنی ئەندام کردووە و لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: "لە ڕێگەی قۆستنەوەی بواری مرۆییەوە، چالاکییەکانی حەماسی لەژێر پەردەی ڕێکخراوەکەیدا بەرەوپێش بردووە".
محەمەد عەلی
59 خولەک پێش ئێستا