دابەشکردنی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی دەستی پێکردەوە

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دابەشکردنی شایستەی دارایی جووتیارانی سلێمانی دەستیپێکرد
دابەشکردنی شایستەی دارایی جووتیارانی سلێمانی دەستیپێکرد

پوختەی هەواڵەکە

  •  ئەمڕۆ و سبەى شایستەى گەنمى جووتیارانى سلێمانى دابەش دەکرێت
  • بەهۆى گواستنەوەى بانکەکان دابەشکردنى شایستەى دارایی گەنمى جووتیاران دواکەوت


نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 5ـى تشرینى یەکەم شایستەى دارایی 100 چەکى جووتیاران خەرج دەکرێت، لە بانکى سلێمانى".



بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی: 

  • هەرچەند بانکەکان تێکەڵ دەکرێن و زۆر سەرقاڵن، بەڵام فەرمانبەر تەرخانکراوە بۆ دابەشکردنى شایستەى دارایی 100 چەکى جووتیاران لە بانکەکەدا.
  • سبەى سێشەممە دابەشکردنى شایستەى جووتیاران تەواو دەکرێت، کە 143 چەکى بانکى ماوەتەوە و دابەشى دەکەین.
  • کۆى چەکى جووتیاران لە گوژمەى هەشتەمى دابەشکردنى شایستەى داراییاندا بۆ گەنمى ساڵى 2025 لە سنوورى سلێمانى دوو هەزارو 93 چەک بووە.

هاوکات، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە کۆى شەش ملیارو 919 ملیۆن دینارى شایستەى جووتیاران بۆ ساڵى 2025 بڕى چوار ملیار و 600 ملیۆن دینارى جووتیارانى سلێمانى لاى بەغداد ماوەتەوە و بڕیارە لە داهاتوودا خەرج بکرێت.

بەری ڕەنجی جووتیاران

بەغداد وەک گوژمەی هەشتەمى شایستەى دارایی جووتیاران بۆ ساڵى 2025 بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دیناری ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد، کە پشکی سلێمانی 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار، هەولێر 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار و دهۆک 22 ملیار و 238 ملیۆن و 125 هەزار دینار بووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیری بازرگانی عێراق: شایستەی جوتیاران کرا بە بودجەی سیادی و مانگانە پارەی گەنم خەرج دەکرێت

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا