خواردنەوە وزەبەخشەکان دەبنەهۆی گیانلەدەستدانی منداڵ؟
گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- کافایین چالاککەرێکی سروشتیی مێشکە و لە قاوە، گەڵای چا و کاکاودا هەیە
- کافایین ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئەو ماددە کیمیاییانەی مێشک دەکات کە وات لێدەکەن هەست بە ماندووبوون بکەیت (ئەدینۆسین)
- بە خێرایی هەڵدەمژرێت لە جەستەدا و لە پاش 30-60 خولەک زۆرترین کاریگەرییەکانی دەردەکەون
- کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ لە ئەمریکا بۆ کەسانی پێگەیشتوو پێشنیازی 400 میلیگرام یان کەمتر لە کافایین دەکەن لە ڕۆژێکدا
- ئەکادیمیای پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا پێشنیازی کەمتر لە 100 میلیگرام لە کافایین دەکەن بۆ منداڵانی 12-18 ساڵ
- کاریگەرییەکانی کافایین لەسەر جەستە بریتینلە خێرالێدانی دڵ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، دەستلەرزین و خەولێنەکەوتن
- کاتێک منداڵێک بڕێکی زۆر لە کافایین وەردەگرێت، ئەم کاریگەرییانە زیاتر لەسەریان دەردەکەون، لەوانەیە بەهۆیەوە تووشی ناڕێکیی لێدانی دڵ و گەشکە ببێت
- هەموو ئەمانەش ئەگەری گیانلەدستدانی زیاد دەکات
- گرنگە دایکوباوکان بزانن کە خواردنەوە وزەبەخشەکان دەکرێت 80-300 میلیگرام لە کافایینیان تێدابێت، واتە زۆر زیاتر لەو بڕەی ڕێگەی پێدراوە بۆ منداڵان و مەترسیدارە بۆیان
- بێجگە لەمانە، وەرگرتنی کافایین لە سەرچاوەی جیاوازەوە کاریگەریی خراپتری هەیە، واتە تەنیا خواردنەوە وزەبخەشەکان و قاوە کافایینیان تێدانییە
- هەریەکێک لە چا، کۆلا، چوکلێت و کاکاویش سەرچاوەی کافایینن
- هەربۆیە نابێت دایکوباوکان بهێڵن منداڵەکەیان لە هەمان ڕۆژدا چا، کۆلا، چوکلێت بخۆن، بەتایبەتیش نابێت لە هیچ کاتێکدا خواردنەوەی وزەبەخش بخۆنەوە
- بەتایبەتیش ئەگەر منداڵەکە خۆی گرفت و نەخۆشیی دڵی هەبێت مەترسیدارترە
بڕی ئەو کافایینەی لەم خواردنەوانەدا هەن:
- یەک کوپ قاوە نزیکەی 80-135 میلیگرام لە کافایینی تێدایە
- یەک کوپ چا نزیکەی 14-60 میلیگرام کافایینی تێدایە
- خواردنەوە وزەبەخشەکان دەکرێت لە 90-300 میلیگرام کافایینیان تێدابێت
- کۆلایەک 35-45 میلیگرام کافایینی تێدایە
زانیاریی زیاتر:
- هەموو ئەم کاریگەرییانەش دەکرێت لە کەسانی پێگەیشتوودا دەربکەون ئەگەر بە بڕێکی زۆر زیاتر لە 400 میلیگرام بخورێت.
- کاریگەرییەکانی کافایین لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، لەوانەیە کەسێکی پێگەیشتوو بە بڕێکی زۆر کەمتریش لە 400 میلیگرام نیشانەکانی تێدادەربکەون و دۆخی تەندروستیی تێکبچێت
- ئەو کەسانەی جگەرەکێشن کەمتر کاریگەریی کافاینیان تێدا دەردەکەێت
گران جاف
2 کاتژمێر پێش ئێستا