بەشێک لە ژنانی ئێران دەستیانداوەتە چەک و ڕاهێنانی سەربازی دەکەن
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- بەشێک لە ژنانی ئێران بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی دەکەن.
- پیاو و ژنان فێری چۆنێتیی بەکارهێنانی چەک دەکرێن.
شانبەشانی پیاوەکان بەشێک لە ژنانى ئێران لە کەمپەکانى مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بەشدارى دەکەن.
ژنە بەشدارەکان فێرى چى دەکرێن؟
- ژنان فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک و ناسینەوەی جۆرەکانی چەک و چۆنیەتی بەرگریکردن لە خۆیان و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەکرێن.
- هێزە سەربازییەکانی ئێران لە شێوەی دوو کەمپ لە تارانی پایتەخت ژنان و پیاوانی خۆبەخش لە تەمەنە جیاوازەکان ئامادە دەکەن.
- ئەوەش بۆ مەبەستى ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر وڵاتەکەیان.
- لە دوای هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا، ئەم دیمەنانە لە شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی تاران زیاتر دەبینرێت.
- جگە لە شێوازی بەکارهێنانی چەکەکان، بەشداربووان ئاشنا بە هەموو جۆرەکانی فیشەک و پێکهاتە و شێوازی بەکارهێنانیان دەکرێن.
بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، لە ڕێگەی ئەپی "گیانفیدا" زیاتر لە 30 ملیۆن کەس وەک خۆبەخش خۆیان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەى ئامادەبن لە پارێزگارى کردن لە وڵاتەکەیان، ئەمەش دواى ئەوەدێت کە ئێران پێشنیازێکى بۆ ڕاگرتنى جەنگ لەڕێگەى نێوەندگیرەکان بۆ ئەمریکا نارد و ترەمپیش لە وەڵامدا گوتى، پێشنیازەکەى بە دەست گەیشتووە بەڵام ڕەتى کردووەتەوە.
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا